لە ئەلمەیادین، گۆڤاری ئەمریکی نیولاینز لە زمانی سەرچاوە خۆجەییەکانەوە ئاشکرای کرد کە تیرۆریستەکانی تەحریرولشام دەستاین داوەتە لەسێدارەدانی هەندێک کەسەوە لە شاری حەلەب.
ئەو سەرچاوەگەلە زیادی دەکەن کە ڕفاندنی ژمارەیەک کەس لە حەلەب و لەسێدارەدانیان بە بەڵگەوە لەبەردەستە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەرکردەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لەوانە جەولانی هەوڵ دەدەن ڕواڵەتی تەحریرولشام سپی نیشان بدەن و بە بانگەشەی مێدیایی ئەو گرووپە لە گرووپەکانی دیکە جودا دەکەنەوە.
پێشتریش ڕاپۆرت کرابوو کە ئەو چەکدارانە سێ هەزار هاووڵاتی سووریایان لە حەلەب بەدیل گرتووە.
342/